۱۴۰۰ شهریور ۳, چهارشنبه

💢پیام فعالین کارگری و اجتماعی شهر مریوان به مراسم سالگرد جانباختن کاک شریف با جور و همرزمانش



⭕️بەشداربووانی بەرێز!

ساڵێک لەمەو پێش لە جەریانی کووژاندنەوەی ئاگری دارستانەکەنی نزیک بە شاری مەریوان، کاک شەریف باجوەر و هاوڕێیانی گیانیان لە دەست دا.

کاک شەریف کەسایەتییکی ناسراو و هەڵسووراوی راستەقینەی پاراستنی ئینسان وژینگە و بوونەوەر لە ژینگە بوو. ئەو بۆ ئەم مەبەستە و خەبات لە دژی سەرمایەداری و دیفاع لە عداڵەتی کۆمەڵایەتی کە پاراستنی ژینگە یەکێک لە بوارەکانی ئەم خەباتەیە، گەلێک فیداکاری لە خۆ بوردوویی لە خۆیدا نیشان دا تا جێگایک کە گیانی لە ڕێگای ئەو ئامانجە ئینسانیەدا بەخت کرد.

خەڵکی کوردستان و هاوکات لەگەڵ گیان لە دەستدانی کاک شەریف و هاوڕێیانی بە بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی شکۆداری ڕێز لێنانیان لە مەریوان و شارەکانی دیکەی کوردستان لەوانە،شاری سنە نیشانیان دا خەڵکێکی خەبات کارن و رۆڵە تێکۆشەرەکانی خۆیان لە بیر ناکەنەوە و ڕێزیان لێ ئەگرن.

ئێمە هەڵسووراوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی لە شاری مەریوان، لە یەکەمین ساڵڕۆژی گیان بختکردنی کاک شەریف و هاوڕێیانی، جارێکی تر هاوخەمی و هاوخەباتی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و هەواڵانی کاک شەریف،دەردەبڕین و پەیمان دەبەستین کە بەشێک لە ئەرکەکانی خەباتی خۆمان لە دژی سەرمایەداری، بۆ پاراستنی ژینگە  وەگڕ بخەین.

بەرزوو بەڕێز بێت یادی کاک شەریف و هاوڕێیانیهەڵسووڕاوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی شاری مەریوان

یکشنبه ۳ شهریور ماه ۹۸

🔴 کارگرنیوز 

#3_6_98 ☆25.8.2019

Karegarnews

https://t.me/kargarnews1

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

ترجمه سخنرانی رفیق ابراهیم علیزاده در پارلمان اروپا واقع در بروکسل - بلژیک

  💢ترجمه سخنرانی رفیق ابراهیم علیزاده در پارلمان اروپا واقع در بروکسل - بلژیک (کُردی به فارسی) رفیق ابراهیم علیزاده، دبیر اول کومه له سازما...