۱۴۰۰ اسفند ۱۷, سه‌شنبه

٨ی مارس🌹✌️

 


✍تۆ یەک ڕۆژ نیت

هەموو ساڵیت!.

تۆ یەک وشە و یەک کتێب و

یەک گڵۆپ و یەک نیگار و

یەک تابلۆ نیت!.


گەر دەقیقەیەک دیار نەبی

سەعات دڵی ئەوەستێت و

ماڵ کوێر ئەبێ و

پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و

شەقام ئەگری و

باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و

شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.


تۆ بە تەنها بای بارانی

هەشتی مارس نیت.

ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و

پرچی شەوانی پاییز و

کلووی بەفری خۆشەویستیی

گەر تۆ نەبی؟

ئەبێ کێ بێ؟!

ژن. ژن. ژن

تۆ ژیانی!


شێرکۆ بێکەس

هەست و نەست



٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن

لە هەموو ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازی کوردستان و ئێران و جیهان پیرۆز بێت.🌹


سه شنبه ۱۷ اسفند ماه ۱۴۰۰

کارگرنیوز

Karegarnews ‌

https://t.me/kargarnews1‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

ترجمه سخنرانی رفیق ابراهیم علیزاده در پارلمان اروپا واقع در بروکسل - بلژیک

  💢ترجمه سخنرانی رفیق ابراهیم علیزاده در پارلمان اروپا واقع در بروکسل - بلژیک (کُردی به فارسی) رفیق ابراهیم علیزاده، دبیر اول کومه له سازما...