ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی مانگی ڕەشەمە، بڕیاری دەستبەسەر کردنی “زەمانە زێویە”، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادی ڕژیمەوە بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە. هاوکات، “کاوە ڕەشید زادە”، هاوژینی “زەمانە زێویە” دوای دوو حەفتە دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
“زەمانە زێویە” تەمەن ٢٩ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی لیسانسی ماف ناسی پەیامی نووری سەقز، ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا. جێگای ئاماژەیە ئەو هاوڵاتیە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و شەوانە لە بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە ڕادەگیرێت و ڕۆژانەش بە مەبەستی لێپرسینەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.
کولبر نیوز
kolbarnews
کارگرنیوز
Karegarnews
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر