ئەندامانی ژیوانۆ لەم کۆبوونەوەدا بە هەڵگرتنی پلاکاردگەلێک بەم دروشمانە بەشدارییان کرد.
نا بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان - ئێمە خوازیاری کۆمەڵگایەکی هێمن بۆ ژنانین - توندوتیژی دژ بە ژنان باوترین جۆری پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤە - لە بەرانبەر توندوتیژی بێ هەڵوێست نەبن - یەکگرتوویی بۆ دژایەتی کردنی نایەکسانی، هەژاری و توندوتیژی - کێشە هەرشتێک بێ، ڕێگا چارە توندوتیژی نییە - توندوتیژی دژ بە ژنان شۆنهاتی کۆمەڵگایەکی نەخۆشە
لەم کۆبوونەوەدا ڕاگەیەنراوی ژیڤانۆ لە سەر 25ی نوامبەر خوێنرایەوە و لە کۆتایی دا کۆمەڵێک تێنووسی فێرکاری کە لە لایەن ژیڤانۆوە بە بۆنەی ڕۆژی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئامادە کرابوو، بڵاو کرایەوە.
کارگرنیوز
Karegarnews
https://t.me/kargarnews1
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر