⭕️به وته‌ی به‌رپرسانی شیركه‌تی ئاو وئاوه‌ڕۆی ئۆستانی كوردستان، ٣٠ له سه‌دی گونده‌كانی ئه‌و ئۆستانه به تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌به‌ن و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
به پێی ئاماره‌كانی فه‌رمی له‌كۆی گشتنی ١٦٧٧ گوندی ئۆستانی كوردستان كه هێشتا دانیشتووی تێدایه، ٥٥١ ئاوایی تووشی كه‌م ئاوی یان بێ ئاوین و ١٥٠ گوند به تانكه‌ر ئاویان بۆ دبه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه به هۆی وشكه ساڵی و لێدانی ده‌یان به‌ندئاو له‌سه‌ر چۆم و ڕۆخانهكانی ئه‌و ئۆستانه، هه‌روه‌ها شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و گوازتنه‌وه‌ی ئاو بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، دیمۆگرافی ئۆستانی كوردستان خه‌ریكه له ناوچه‌یه‌كی نیوه وشك بۆ ته‌واو وشك ئه‌گۆڕدرێت.
کارگرنیوز
Karegarnews
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر