⭕️ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوڵاتیه‌كی شاری سنه به ناوی “ئیبراهیم تاریمۆرادی” كوڕی محه‌ممه‌د ساڵه‌ح، خه‌ڵكی گوندی “ئه‌مڕۆڵه” به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتی له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، “ ئیبراهیم تاریمۆرادی” له دوای ته‌واو بوونی به‌ندكرانی له گرتووخانه‌ی ئه‌منی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كراوه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به دانانی بارمته هه‌تا دركردنی حوكمی كۆتایی دادگای ئینقلابی شاری سنه به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كراوه، ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری لێكراوه پارێزه‌ری هه‌بێت و چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێت. شایانی باسه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم له كاتی گه‌ڕان به ناوی ماڵی ئه‌و هاوڵاتییه ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی ناوبراویان زه‌وت كردووه و هه‌تا كاتی به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوون و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاراسته‌ی كراوه هیچ زانیاریه‌ك به‌ڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
کارگرنیوز
Karegarnews
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر