🔷بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە کۆڵبەرنیوز لە شەش مانگی ڕابردوودا کۆی گشتی ۱۳۲ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان، بە ڕووداوی هاتووچۆ لە پاڕێزگای ورمێ تاکوو کرماشان یاخود بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی ئێران و تورکیە، ڕنوو، ڕەقبوونەوە لە سەرما، چوونە سەرمین و کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی کوژراون و بریندار بوون.
◾️ لەو ماوەیەدا ۳۱ کۆڵبەر کوژراون کە دەکاتە (%۲۳)ی کۆی گشتی و ۱۰۱ کۆڵبهر بریندار بوون کە دەکاتە ( %۷۷)ی کۆی گشتی.
هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی ئەم ۳۱ کۆڵبەرە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
◾️ ۲۰ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخوی هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران.
◾️ ۳ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی فاشیستی تورکییە.
◾️ ۲ کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە.
◾️ ۱ کۆڵبەر بە هۆی خنکان لەناو ئاودا لە کاتی کۆڵبەریدا.
◾️ ۱ کۆڵبەر بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرما.
◾️ ٤ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەریدا.
🟧هۆکارەکانی برینداربوونی کۆڵبەران بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
🟧 لە کۆی گشتی ۱۰۱ کۆڵبەرە بریندارەکان ٦۵ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.
◾️ ۳ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی تورکیە بریندار بوون.
◾️ ٨ کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بریندار بوون.
◾️ ۱ کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
◾️ ۹ کەس بە هۆی لێدان و پێدادانی هێزەکانی ڕژێم بریندار بوون.
◾️ ۳ کەس بە هۆی هەورەبرووسکە بریندار بوون.
◾️ ۱۲ کەس بە هۆی ڕوداویی هاتوچۆ لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەریدا بریندار بوون.
🟧ئاماری کۆڵبەرە کوژراو و بریندارەکان بەمشێوەیە بەسەر پاڕێزگاکاندا، دابەش بوون:
◾️پارێزگای ورمێ ۳۲ کەس کە دەکاتە (%۲٤)ی کۆی گشتی.
◾️پارێزگای کوردستان ٦۹ کەس کە دەکاتە (%۵۲)ی کۆی گشتی.
◾️پارێزگای کرماشان ۲۹ کەس کە دەکاتە(%۲۲)ی کۆی گشتی.
◾️باقی پارێزگاکانی تر ۲ کاسبکار کە دەبێتە (%۲)ی کۆی گشتی کوژراو و بریندارەکان.
🟧ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە ٦ مانگی ڕابردووی ساڵدا، بە پێی مانگەکانی ساڵ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
◾️لە مانگی خاکەلێوەدا ۱٤ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون کە دەکاتە ( %۱۱)ی کۆی گشتی.
◾️لە مانگی گووڵاندا ۲٤ کۆڵبەر کە دەکاتە (%۱٨)ی کۆی گشتی.
◾️لە مانگی جۆزەرداندا ۱۷ کۆڵبەر کە دەکاتە (%۱۳)ی کۆی گشتی.
◾️لە مانگی پووشپەڕدا ۲٦ کۆڵبەر کە دەبێتە (%۲۰)ی کۆی گشتی.
◾️له مانگی گەلاوێژدا ۲۹ کۆڵبەر کە دەبێتە (%۲۲)ی کۆی گشتی.
◾️لە مانگی خەرماناندا ۲۲ کۆڵبەر کە دەبێتە (%۱٦)ی کۆی کشتی کۆڵبەرە کوژراو و بریندارەکان.
🔳دەتوانن ڕاپۆرتی گشتی لەم لینکەی خوارەوەدا ببین کە ناوی تەواویی کۆڵبەرەکان و زانیاری زیاتری تێدا تۆمار کراوە.
https://azadi-b.com/J/file/gozaresh_kolbernews_6first1400.pdf
لینک یوتیوب
لینک تلگرام
کارگر نیوز
Karegarnews
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر