مەلەکان کەفتنه جم و جووڵ گەڵاکان لەق داریان بەردا
چیا ترسا بەردەکانی یەک یەک لەرا
دارەکان ئەژنۆیان شل بوو سەریان بەرەو زەوی ڕما
ئاگر بەرەو لووتکه ئەچوو
زەوی هاواری لێ بەر بوو کەفته تکا ،
دەنگی به گوێی ئاسمان نەگا دڵی سارد بوو پشتی شکا
کەچی له نێو خاک و بەردا پیاوێک هەستا
به دڵی سوور به دەنگی سوور
ترسی له دڵ ئاگر بەردا
ئاگر ڕەنگی کەوته زەرد بوون
ژیانی هاته ئاوا بوون
بەڵام یەکڕا وە بیری هات
پیاوێک تەنیا له نێوان بەرد و ئاگردا
چۆن ئەتانێ گیان به دەر با ؟
دڵی قورس بوو گڕی بەرز بوو
بلێسەکانی کۆ کردەو و پیاوی تەنیای گەمارۆ دا ....
دارەکان بوون به خۆڵەمێش
چیا هەمووی کرد به سرا
هاواری کرد پشتم شکا جەرگم بڕا کەسم نەما ....
"ڕێزان ئەحمەدی"
🔴 کارگرنیوز
Karegarnews
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر