کاتێک شەپۆلی دەریاکان تووڕە ئەبن
بە دڵە پڕ لە ئێشەکەی تۆدا ئەڕوانن
کاتێک زەوی شەق ئەبات و
ئاسمان بە سەر خۆیدا هاوار ئەکات
ئەوکاتە دڵێ ژنێکی ئەوین دار شکاوە
کاتێک ماسیەکان هەوڵی خنکاندنی خۆیان ئەدەن
ژنێکی دایک ڵە بەر نامووس کۆژراوە
کاتێک دار چنار چەقۆ بە نێو دڵی خۆیدا ئەکات
ئەو کاتەیە کچە تەمەن خوارەکە بە زۆری مارە بڕاوە
شاخەکانیش وەک من تووڕەن
ئەیژن کاتێک باێ خۆشەویستی دەستی پێ کرد
ڵە نێو قژەکانی ئەودا سەفەر دەکات
ئەیژن ژن سۆرمەی چاوی بەهارە
ژن ژیانە، مێهرەبانیە
ژن دایکە، ئەوینە، خۆشەویستیە
ژن ڵە گەڵ خۆرەتاو هەڵدێت
وەکوو ڕۆمانی ئەشق ڵە پناێ شێعریکی خۆێناەی
ڵە بەر بەیانی ئازادی دا ڵە دایک دەبێ
پێشکەش بە ئەو ژنانه که بوون به قۆربانی دابوونه ریتی دواکه وتوویی و پیاوسالاری له ژیر سێبەری ڕەشی کۆماری ئیسلامی
کارگرنیوز
Karegarnews
https://t.me/kargarnews1
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر